Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 15:19

وەزارەتی تەندروستی: کەناڵ 8 چەواشەکاریی کردووە و ڕووبەڕووی دادگای دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەواڵێکی کەناڵ8 ڕوونکردنەوەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەوەی ئەم کەناڵە کردوویەتی چەواشەکردنی بابەتێکی تەندروستی بە مەبەستی سیاسییە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە کراوە: "کەناڵ 8 وەک کاری هەمیشەییان و دوور لە ئاکاری پیشەییانەی ڕاگەیاندن، بابەتی بێ بنەما و دوور لە ڕاستییەوە بڵاو دەکاتەوە. لە درێژەی چەواشەکاریەکانیدا، بابەتێکی تەندروستی بە مەبەستێکی سیاسی و دوور لە هەموو بنەمایەک بڵاو کردووەتەوە" .

وەزارەتی تەندروستی بە ئاماژەکردن بەوەی هاووڵاتیان زۆر لەو چەواشەکارییانە چاوکراوەتر و هۆشیارترن و ڕووی ڕاستەقینەیان دەناسن، ڕوونی کردووەتەوە "سەرلەبەری ئەو بابەتەی باس لە کۆمپانیایەک بەناوی "ئارین بارزانی" دەکات لە بواری تەندروستی، درۆیە و بەتەوای ڕەتی دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە".

وەزارەتی تەندروستی جەختی کردووەتەوە  "بە مافی خۆمان و گشتی دەزانین، کەناڵی ناوبراو ڕووبەڕووی دادگا بکەینەوە لە بەرامبەر ئەو تەشهیر و ناوزڕاندنەی بەرامبەر وەزارەتەکەمان کردوویانە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.