Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 18:38

کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێڕی داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، 15ـی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە.

سبەی دووشەممە، 16ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێ و پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبیتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان یەکشەممە دووشەممە
هەولێر 20 22
سلێمانی 17 19
دهۆک 18 19
هەڵەبجە 19 20
چەمچەماڵ 19 20
گەرمیان 21 23
سۆران 16 17
زاخۆ 18 20
پیرمام 17 19
حاجی ئۆمەران 8 10

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.