ههر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ د. نێڵس شمید، وهزيرى دهوڵهت بۆ كاروبارى بهرگرى لە وەزارەتی بەرگریی فیدراڵیی ئەڵمانیا، پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبهشيان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، دکتۆر شمید جەختی كردهوه كه وڵاتهكهى له پشتگيريكردنى عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری بهردهوام دهبێت.
دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونهوهکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.