Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:58

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سەرۆک وەزیران و وه‌زيرى به‌رگريى هۆڵەندا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کۆبووەوە و لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە بوارە جياكاندا تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ شەممە, لە چوارچێوەی كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دیک شۆف، سەرۆک وەزیران و ڕووبن برێکەلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە بوارە جياكاندا تاوتوێ کران. نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان.

لای خۆیانەوە، شاندی هۆڵەندی دووپاتیان کردەوە کە وڵاتەکەیان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئارامی و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.