ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاژانسی "فرانس پرێس" به پشت به‌ستن به حەوت سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە ڕاگەیاند، سعوودییە پڕۆژەی گه‌وره‌ی گەشتیاری لوکسی له‌سه‌ر ده‌ریای سوور راگرتووه، كه بریتییه لە دروستکردنی دەیان هاوینه‌هه‌وار بە بڕی چەندین ملیار دۆلاری تا ساڵی 2030.
سەرچاوەکانی کۆمپانیای دەریای سوور ئینتەرناشناڵ و کۆمپانیا گەورەکانی دیکەی سعوودییە و کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری پەیوەست بە پڕۆژەکە ڕایانگەیاندووە، لە کۆتایی ساڵی 2026ەوە کارەکانی بیناسازی لەسەر پڕۆژەی دەریای سوور بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
ئەمەش ترسی لەدەستدانی دەیان هەلی کاری لە خودی کۆمپانیاکە و کۆمپانیاکانی تری بەڵێندەردا دروستکردووە.
دەریای سوور ئینتەرناشناڵ ڕەتیکردەوە پرۆژەکە ڕابگرێت و رایگه‌یاند، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەم لەگەڵ دروستکردنی 27 هاوینەهەواری ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێكه له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی سعوودییه كه بودجه‌ی تایبه‌تی له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ته‌رخان كراوه و بڕیاره تا ساڵی 2030 ته‌واوی كاره‌كانی كۆتایی پێبێت كه دروستكردنی ده‌یان هاوینه‌هه‌وار له‌خۆ ده‌گرێت له‌سه‌ر ده‌ریای سوور.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.