پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام ئهلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، وێڕای پرسی کردنهوهی کونسوڵخانهی ئازهربایجان له ههرێمی کوردستان، بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.