لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنیی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆر خرانە بەر باس.
ەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری.
لای خۆیەوە، جۆناسان پاوڵ پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی ههرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.