له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2026/2/13، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له بوارە جیاوازه‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەكه‌دا، باس له گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا.
هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و ئابووریی ناوچه‌كه گۆڕییه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.