Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 06:08

شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین شاره‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆهه‌ینی، دەستەی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەی عێراق، ، پێشبینی کرد کە ڕۆژی شەممەی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق بگرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دەستەی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەی عێراق رایگه‌یاندووه‌: نمونەکانی کەشوهەوا لە بەشی پێشبینی جووڵەی هەوا ئاماژە بەوە دەکەن کە شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ لە باکووری ئەفریقاوە بەرەو وڵاتی شام و پاشان عێراق بەڕێوەیە.

پێشبینیش دەکرێت ئەم شەپۆلە کاریگەری لەسەر ئاسمانی وڵات هەبێت، بەتایبەت ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و هەندێک شوێنی ناوچەکانی باکوور و باشوور لە کاتەکانی ڕۆژی شەممەی داهاتوودا.

ئاماژە بەوەش دراوە: چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلی خۆڵبارینەکە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ کەمتر لە یه‌ك کیلۆمەتر له‌ كاتژمێرێكدا، هەروەها لە هەندێک شوێندا مەودای بینین بەتەواوی نامێنێت بەتایبەت لە ناوچە بیابانییەکان.  

چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە چڕیی خۆڵبارینەکە کەم ببێتەوە، بەڵام بڕێکی زۆر لە خۆڵەکە بە هەڵواسراوی لە ئاسماندا دەمێنێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.