وه‌زاره‌تی دادی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 5 هه‌زار تیرۆریستی داعش له سووریاوه گه‌یه‌نراونه‌ته عێراق، ئاشكراشی كرد كه زۆرینه‌ی داعشه‌كان هاووڵاتی سوورین.
ئه‌حمه‌د لعێبی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی عێراق رایگه‌یاندووه: پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له سووریاوه بۆ عێراق تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا 5064 تیرۆریستی داعش له سووریا گه‌یشتوونه‌ته ناو خاكی عێراق، له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 270 كه‌سیان هاووڵاتی عێراقین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زۆرینه‌ی ئه‌و تیرۆریسته داعشانه‌ی گواستراونه‌ته‌وه هاووڵاتی سوورین كه ژماره‌یان زیاتر له 3 هه‌زاره، ئه‌وانی دیكه‌ش خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌ن.
ئه‌حمه‌د لعێبی جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی گواستراونه‌ته‌وه له‌نێو یه‌ك گرتووخانه جێگیركراون، سه‌رجه‌میشیان به‌گوێره‌ی یاساكانی عێراق لێكۆڵینه‌وه و دادگایی ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به هۆكاری هێنانی ئه‌و تیرۆریستانه بۆ عێراق، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد گوتی: عێراق ئه‌ندامی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ش له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه بووه.
له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه كه خواردن و تێچووی ته‌واوی ئه‌و زیندانییه داعشانه له ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه نه‌ك عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.