Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:19

سێ وڵات به‌ فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوویان كرده‌ مانگی ره‌مه‌زان

کوردستان TV
100%

سێ وڵاتی ئیسلامی به‌فه‌رمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 19ی شوباتیان دیاری كرد وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌رسێ وڵاته‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای حیساباتی پێشوه‌خته‌ی فه‌له‌كی ئه‌م بڕیاره‌یان داوه‌‌.

ئه‌و سێ وڵاته‌ی رۆژی پێنجشممه‌ی داهاتوویان وه‌ك‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاریكردووه‌ بریتین له‌ توركیا، سه‌نگافووره‌ و عومان.

هه‌رسێ وڵاته‌كه‌ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پشتیان به‌ حیساباتی فه‌له‌كی به‌ستووه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بینینی مانگ به چاوی ئاسایی.

سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی هه‌رسێ وڵاته‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌: به‌گوێره‌ی حیساباته‌ فه‌له‌كییه‌كان ئه‌سته‌مه‌ رۆژی سێشه‌ممه مانگ له‌ هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهانی ببینرێت، به‌ڵكو له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ مانگ ده‌بینرێت و به‌مه‌ش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 19/2/2026 ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

مانگی رابردووش به‌هه‌مانشێوه‌ سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی پێشبینی كردبوو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی ئه‌مساڵ بكه‌وێته‌ رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 19/2/2026.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.