ئاسایشی سلێمانی بكوژی ئەو ئافرەتە تەمەن 41 ساڵەی دەستگیر كرد كە دوێنێ پێنجشممە لە رووداوێكدا لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی شارەكە هاتبووە كوشتن.
ئاسایشی سلێمانی لەبارەی رووداوەكە بڵاوی كردەوە "پاشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی، ئافرەتێک بە چوار فیشەک دەکوژرێت، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی دەست پێ کرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری بکوژ".
بڵاویشی كردەوە "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لە ڕێگەی برایەک و زاوایەکی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان".
ئاسایشی سلێمانی لهبارهی دهستگیركردنی تۆمهتبارهكهش رایگهیاند "دوای چاودێری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەیانی ئەمڕۆ هەینی تۆمەتباری بکوژ و دوو هاوکارەکەی دەستگیر کران".
ئاسایش هەروەها ئاماژەی بەوەش دا "ئێستا تۆمەتباری بکوژ بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و هەردوو تۆمەتباری هاوکاریشی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.