فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لە 62ـەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كە بڕیارە لە رۆژانی 13 بۆ 15ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن یەكێكە لە گرنگترین كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە، كۆنفراسەكە دەیان سەرۆک و بەرپرسانی باڵای حکوومەت و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و هەروەها پسپۆڕان و بڕیاردەرانی جیهان کۆ دەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دیارترین ئاستەنگە ئەمنی و ستراتیژییەکان.
بڕیارە فوئاد حوسین جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی كۆنفراسەكەدا، ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان ئەنجام بدات.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن یەكێكە لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی ئاسایشی جیهانییە کە ساڵانە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەم کۆنفرانسە لە ساڵی 1963ـەوە ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.