لە گوندێکی سنووری شارەدێی سەرگەڕان مینی سەردەمی ڕژێمی پێشوو تەقییەوە و شوانکارێک گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی چوارشەممە 11ـی شوبات، لە گوندی جاستانی سنووری شارەدێی سەرگەڕان، شوانکارێک لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە نزیک خاڵێکی سەربازی ڕژێمی پێشوو مین پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەک بە هەڵۆ جەباریی پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، شوانکارەکە ناوی (عبدالستار ابراهیم حشاش اللهیبی) ـە و تەمەنی 25 ساڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسی سەرگەڕان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان ناردووەتە پزیشکی دادی کەرکووک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.