Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 21:53

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی گۆڕینی نرخی کارەبا بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە نرخی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت بە هیچ جۆرێک نرخی کارەبا نەگۆڕاوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد: نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە ڕێگەی یاسایی پەسەند کراوە و نرخەکان لەسەر یەک مانگ هەژمار دەکرێت.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، لە مانگی کانوونی دووەم بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، زۆرێک لە هاوبەشەکان بڕی کارەبای زیادیان بەکارهێناوە، هەر بۆیە ئەم بڕە پارەیە بۆ هاوبەشەکان هاتووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت: ئەگەر هەر گرفتێک بۆ هەر هاوبەشێک دروست بووبێت، ئەوا فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا لە ڕێگەی تیمی تایبەتەوە چارەسەری گرفتەکان دەکەن.

لەبارەی پارەدان بە سیستەمی ئۆنلاین، وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کرد، پێدانی کرێی کارەبا بە ڕێگەی ئۆنلاین هەنگاوێکی شارستانی و پێشکەوتووە و شەفافە و ئاسانکاریشە بۆ هاووڵاتییان بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ سەردانیکردنی فەرمانگەکان کرێی کارەبا بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.