Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 00:23

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ عه‌لى عه‌ونى ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكيان، سه‌ره‌خۆشيى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خۆيان و خانەواده و کەسوکارە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە عەلی عەونی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی و هاوبه‌شييان لە خەم و پرسەکەیاندا، دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.