لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی شوبات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە بەشێکی کۆبوونەوەدا، بیرو ڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.