بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بارودۆخی 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
ڕۆژی دووشەممە، 2ـی شوبات بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت.
لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت هەروەها پلەی گەرما بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی کەمێک نزم دەبێتەوە.
سبەی سێشەممە، 3ـی شوبات کەشناسی پێشبینی دەکات و دەلێت: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە رێژەی دابارینەکە زیاتر لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای سلێمانی دەبێت وە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت وە کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت هەروەها پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 12 | 11 |
| سلێمانی | 12 | 10 |
| دهۆک | 11 | 10 |
| هەڵەبجە | 13 | 11 |
| چەمچەماڵ | 13 | 11 |
| زاخۆ | 11 | 10 |
| سۆران | 6 | 5 |
| پیرمام | 9 | 9 |
| حاجی ئۆمەران | 2 | 1 |
| ئاکرێ | 10 | 10 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.