Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 16:04

نووسینگەی عەلی سیستانی پێشبینی بۆ یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق پێشبینی بۆ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز كرد.

نووسینگەی عەلی سیستانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: پێشبینی دەكەین رۆژی پێشنجەممە 19ی شوبات یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بێت.

هەر ئەمڕۆ یەكشەممە سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو كە پێشبینی دەكرێت بۆ ئەمساڵ رۆژی پێنجشەممە 19/2/2026 یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بێت.

سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی نەشی شاردبووەوە كە رەنگە لە هەندێك وڵات بە پێوەری دیكە رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 18/2/2026 بكەنە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان وەك بە پشتبەستن بە حیساباتی فەلەكی یاخود تەواوكردنی 30 رۆژی مانگی شەعبان، بەڵام زۆرینە لە جیهاندا رێكەوتی 19/2/2026 دەكەنە مانگی رەمەزان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.