لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبەشەکاندا لەناو بازاڕی سلێمانی، دەست بەسەر نزیکەی 3 تۆن پەتاتە، قەیسی و مۆزی خراپدا گیرا و بڕیاری لەناوبردنیان درا، خاوەنەکانیشیان سزای یاسایی دەدرێن
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، تیمەکانیان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی یەک تۆن و 900 کیلۆگرام پەتاتەدا گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی عەلوە، خاوەنی پەتاتەکە بەنیازبووە بە شێوەی دەستگێڕ و گەڕۆک بەسەر هاووڵاتییاندا ساغی بکاتەوە.
هەروەها لیژنەکە ئاشکرای کردووە کە دەستیان بەسەر 500 کیلۆگرام قەیسی و 300 کیلۆگرام مۆزیشدا گرتووە کە ئەوانیش شیاوی خواردن نەبوون.
قایمقامیەتی سلێمانی جەختی کردووەتەوە کە بە فەرمانی قایمقام تەواوی ئەو بڕە خۆراکە لەناودەبرێن و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.