Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 02:16

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

کوردستان TV
100%

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی سووریا، گفتوگۆی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە کرد و هەردوولا جەختیان لە سەقامگیریی سووریا کردەوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 31ـی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و هەنگاوەكانی داهاتوو كرا. 

هەروەها جەخت لە پێویستیی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە و ئەوەش دووپات كرایەوە كە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن تەنیا ڕێگەی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیەكان بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.