Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 20:52

سۆران.. پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە گەلی عەلی بەگ 5 برینداری لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی سۆران - خەلیفان پێکدادانێک ڕوویداوە و بەهۆیەوە 5 کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر ڕێگەی سۆران - خەلیفان لە نزیک تاڤگەی گەلی عەلی بەگ.

ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (پیکاب دێر) و (ئێم جی - MG)دا بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دەرەنجامی ڕووداوەکەدا 5 کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەموو لایەک.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.