هێزەكانی سوپای سووریای دیموكرات (هەسەدە) دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری داعشی راگەیاند كە بەنیازبوون هێرش بكەنە سەر بنكە و بارەگاكان.
لە راگەیەنراوێكی هێزەكانی هەسەدە هاتووە "هێزەكانمان توانیان ژمارەیەك چەكداری داعش دەستگیر بكەن كە شەوی رابردوو بە چەكی سووك و مامناوەند هێرشیان كردبووە سەر هێزەكانمان لە ناوچەی غویران و نشوە.
هەروەها هاتووە "لە هێرشەكەدا توانرا سێ لەو چەكداری داعش دەستگیر بكرێت".
هێزەكانی هەسەدە داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە كاتی بوونی هەر گومانێك لەسەر چەكدارانی داعش، پەیوەندییان پێوە بكەن بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە سەلامەت بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.