ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ماڵی شاهانەی دانیمارک ڕایگەیاند، پاشای دانیمارک لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا سەردانی گرین‌لاند دەکات، لە کاتێکدا پاشا به قووڵی هه‌ستی نیگه‌رانی خۆی بۆ گرینلاندییه‌كان ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ش دوای چاوتێبڕین و ته‌ماحه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ دوورگه‌كه.
شا فرێدریک لە میانی سەردانەکەیدا بۆ لیتوانیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “هەستێکی زۆر قووڵمان بۆ گەلی گرین‌لاند هه‌یه و کاریگەرییەکی قووڵمان لەسەر بووە دوای رووداوه‌كانی ته‌ماحكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ دوورگه‌كه.
ماڵی شاهانه‌ی دانیمارك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه: "له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباندا پاشا خۆی سه‌ردانی دوورگه‌ی گرین‌لاند ده‌كات و له نزیكه‌وه گوێ له خواست و داواكاریی خه‌ڵكه‌كه ده‌گرێت. "
ئه‌وه‌ش هاتووه: پاشا نیازی سه‌ربه‌خۆیی گرینلاندییه‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت یان ئه‌وه‌ی كه بیانه‌وێ له‌نێوان دانیمارك و ئه‌مه‌ریكادا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، " لە میدیاکانەوە هەست بە نیگه‌رانی قووڵی گەلی گرینلاندی برامان ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی هاوبه‌شه له‌نێوانماندا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.