سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای پارتی و یەکێتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار دواخست و ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت، ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو پۆستەکە یەکلا بکرێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2026، داواکارییەکی هاوبەشی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێ گەیشتووە بۆ دواخستنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بە مەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بۆ لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن.
لەوبارەیەوە چیمەن بابەکر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "بەپێی دەستوور، پێویستە تاوەکو 29ـی ئەم مانگە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت، یاخود ڕەنگە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە سەختیی کێبڕکێکان کرد و گوتی: "قورسە لە گەڕی یەکەمدا پۆستەکە بۆ کەسێک یەکلا ببێتەوە، بەڵام لە گەڕی دووەمدا ئەگەری لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن زیاتر دەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.