Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 13:41

لە بۆردوومانی گوندێکی کۆبانێ 5 هاووڵاتی شەهیدبوون کە دووانیان منداڵن

کوردستان TV
100%

چەکدارانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق گوندێکی دەوروبەری کۆبانێیان بۆردوومان کرد، تێیدا 10 هاووڵاتیی سڤیل بوونە قوربانی و زۆربەیان ئەندامی یەک خێزانن.

رۆژی سێشەممە 26ـی کانوونی دووەم، گوندی "خەراب عەشک"ـی سەر بە شارۆچکەی کۆبانێ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە، ڕووبەڕووی بۆردوومانێکی سەختی چەکدارانی سەر بە حکوومەتی سووریا بووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەکەوە 5 هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون کە دووانیان منداڵن. کە پێکهاتوون لە: (فاتیمە عوسمان، جەمیلە ئەحمەد ئۆسمان، سولاف ڕەشۆ بۆزان کیدرۆ، هەروەها منداڵێک بە ناوی جەعفەر محەممەد شێخ بۆزان و کچەکەی محەممەد شێخ بۆزان).

هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکەدا 5 هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون کە ناسنامەکانیان بەم شێوەیەیە:

• شەریهان حەج مەحموود (34 ساڵ)
• فاتیمە حەج مەحموود (17 ساڵ)
• مەسعوود شێخ بۆزان (5 ساڵ)
• نەسرین مستەفا (25 ساڵ)
• محەممەد شێخ بۆزان

سەرچاوکان باس لەوە دەکەن کە قوربانیی دیکەی مەدەنیش لە شوێنی ڕووداوەکە هەن، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکانیان نەزانراوە.
 

کوردستان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.