Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 19:13

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای لە وڵاتی توركیا راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ یەكشەممە چەندین زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای لە وڵاتی توركیا راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوەكەدا بڵاوی كردەوە: مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (ماستەر و دکتۆرا) رادەگەیەنێت.

بڵاوی دەكاتەوە: هەر کەسێک مەرجی وەرگرتنی بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی چەند تێبینییەك، دەتوانێت داواکارى پێشکەش بکات.

كاتی پێشكەشكردنەكە رێكەوتی 10/1/2026 دەست پێ دەكات و لە رێكەوتی 10/2/2026 كۆتایی دێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەروەها بۆ وەرگرتن لە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی توركیا چەندین مەرج و تێبینی دیاری كردووە كە لە ماڵپەڕی وەزارەتەكەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) دیاریكراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.