Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 20:26

گەرمیان..هەڵمەتێک بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هاوکاریکردنی  کوردستانی ڕۆژئاوا و وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی  گەرمیان هەڵمەتێکی فراوانی بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەستپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند: "وەک بەشێک لە بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانمان، بڕێکی زۆر باش لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەمەجۆرمان دابین کردووە بۆ ئەوەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستانی بکەین."

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بانگەوازێکی گشتی ئاڕاستەی هەموو لایەک کردووە بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری زیاتر. لە بانگەوازەکەدا هاتووە: "داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکارمان بن لەم هەڵمەتەدا؛ پێویستە لە ماوەی دوو ڕۆژدا پێداویستی و هاوکارییە پزیشکییەکان ڕادەستی کۆگا بکرێن، تاوەکو لە زووترین کاتدا بگەیەنرێنە شوێنی مەبەست و بخرێنە خزمەتی  کوردانی ڕۆژئاوا."

ئەم هەوڵانە لە کاتێکدایە کە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێویستییەکی زۆریان بە دەرمان و کەرەستەی پزیشکی هەیە، و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە دەیەوێت بەشێک لەو پێداویستییانە پڕ بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.