Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 12:55

مانگی سووری کوردی: لە کۆبانێ پێنج منداڵ بەهۆی گەمارۆ و سەرماوە گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

مانگی سووری کوردی هۆشداری دەدات لە دۆخی مرۆیی کۆبانێ و ڕایگەیاند، بەهۆی گەمارۆ و نەبوونی سووتەمەنی و دەرمان، پێنج منداڵ گیانیان لەدەست داوە کە منداڵی شیرەخۆرەیان تێدایە.

مانگی سووری کوردی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر شاری کۆبانێ، تا ئێستا پێنج منداڵ گیانیان لەدەست داوە کە لەنێویاندا منداڵی شیرەخۆرە هەیە.

بەپێی بەیاننامەکە، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو منداڵانە دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما، نەبوونی سووتەمەنی بۆ خۆگەرمکردنەوە و کەمیی پێداویستییە پزیشکییە سەرەتاییەکان.

مانگی سووری کوردی هۆشداری داوە کە بەردەوامبوونی گەمارۆکە مەترسییەکی گەورە و ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی منداڵان، نەخۆشان و بەساڵاچووان دروست دەکات.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کراوە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ شکاندنی گەمارۆکە و دابینکردنی سووتەمەنی و پێداویستییە فریاگوزارییەکان.

مانگی سووری کوردی ئامادەییی تیمەکانی بۆ گەیاندنی هاوکاری نیشان داوە و داوای لە هێز و لایەنە نێودەوڵەتییەکان کردووە فشار بکەن بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی ئارام بەبێ دواکەوتن
 

کوردستان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.