Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 04:34

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 24-1-2026،  وەزارەتی بازرگانی حكوومه‌تی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەو هەواڵانەی باس لە لابردنی به‌شێكی كەلوپەلی خۆراك ده‌كه‌ن له‌ لیستی نوێی دابه‌شكردنی خۆراك دوورە لە ڕاستی، جەختیشی كردەوە كە بەشەخۆراك بە تەواوی بەسەر هەر تاكێكدا دابەش دەكرێت بەبێ هیچ كەم وكورتییەك.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ وەزارەتی بازرگانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: لیستی بەشەخۆراكی نوێ پێكهاتووه‌ له‌  9 كیلۆ ئارد و 3 كیلۆ برنج و 1 كیلۆ شەكر و 1 كیلۆ گەنمەشامی، جگە لە زەیت و دۆشاوی تەماتە.

وەزارەتی بازرگانی لەبەیاننامەكەدا راشیگه‌یاندووه‌ : كۆگاكانی یەدەگی ستراتیژیی بڕی پێویستی خۆراكیان تێدایە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی دابەشكردن بەپێی پلانی پەسەندكراوی وه‌زاره‌ت.

 هاوكات دووپاتیشیكردەوە كە وەزارەتی بازرگانی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو كەسانەی كە دەنگۆ بڵاودەكەنەوە بە ئامانجی چەواشەكردنی ڕای گشتیی و هاندانی دڵەڕاوكێ لای هاووڵاتییان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.