Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 23:05

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر "کەشتیگەلی سێبەر"ی ئێراندا سەپاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا (OFAC) لە هەنگاوێکی نوێدا، سزای بەسەر 9 کەشتی و 8 کۆمپانیای پەیوەندیدار بە (Shadow Fleet)"کەشتیگەلی سێبەر"ی ئێراندا سەپاند. ئەم بڕیارە وەک وەڵامێک بۆ سەرکوتکردنی توندی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و بڕینی ئینتەرنێت لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم کەشتیانە سەدان ملیۆن دۆلار نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێرانیان بۆ بازاڕە جیهانییەکان گواستووەتەوە. سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "تاران لەبری دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەلەکەی، داهاتی نەوت بۆ تەمویلکردنی گروپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە، پەرەپێدانی چەک و دەزگا ئەمنییەکان بەکاردەهێنێت."

ئەم سزایانە کە لە چوارچێوەی سیاسەتی "زۆرترین گوشار"دایە، کۆمپانیاکانی لە وڵاتانی ئیمارات، هیندستان، عومان و دوورگەکانی مارشاڵ کردووەتە ئامانج. بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم دارایی و بەرژەوەندییەکانی ئەم لایەنانە لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن و هەر جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵیاندا قەدەغەیە.

وەزارەتی خەزێنە جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە شوێنپێهەڵگرتنی ئەو پارانەی ڕژێمی ئێران بۆ چەوساندنەوەی گەلەکەی بەکاریان دەهێنێت، ئامانجی کۆتایی ئەم سزایانەش گۆڕینی ڕەفتارە توندوتیژەکانی تارانە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.