ئەمڕۆ چوارشەممە 1/21، له میانی دیدارهكانی كۆڕبهندی داڤۆس له سویسڕا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەواف سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانی سەربازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگ و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان کردەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.