Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:38

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ماکسیم پرێڤۆ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە.

هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەلجیکا کردەوە، بە تایبەتی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی.

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەروەها هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە پێکدادان و پەرەسەندنە سەربازییەکانی دۆخی سووریا و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش دەربڕی و جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانە کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.