Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 00:21

سێنتکۆم: لە چوارچێوەی گەمارۆی سەر ئێراندا ڕێگری لە 55 کەشتیی بازرگانی کراوە

100%

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی توندی گەمارۆی دەریایی بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و تاوەکو ئێستا ڕێکاری یاسایی و سەربازییان بەرامبەر بە چەندین کەشتیی سەرپێچیکار گرتووەتە بەر.

بەپێی نوێترین ئاماری سێنتکۆم کە تاوەکو ڕێکەوتی 9ی ئابی 2026 نوێ کراوەتەوە، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا توانیویانە ئاراستەی 55 کەشتیی بازرگانی بگۆڕن کە ویستوویانە گەمارۆکە ببەزێنن. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە 2 کەشتیی دیکە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە پەکخراون (Disabled) و 2 کەشتیی تریش لە لایەن تیمە پشکنەرەکانەوە پشکنینیان بۆ کراوە تاوەکو لە جۆری بارەکانیان دڵنیا ببنەوە.

لە ئێستادا زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی ئەمریکا لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کراون بۆ پشتگیریکردنی ئەرکە سەربازییەکان، کە یەکێکیان تێکدەری جەنگیی "USS Ross (DDG 71)"ـە. سێنتکۆم دیمەنی نوێی سەربازانی سەر ئەو کەشتییەی بڵاوکردەوە کاتێک لە کاتی دەوریەی چاودێری و پاراستنی ئاسایشی دەریایی ناوچەکەدان.

چاودێرانی سەربازی دەڵێن، بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەشتیانەی ڕێگرییان لێ کراوە بۆ 55 دانە، نیشانەی توندتربوونی چاودێرییەکانی ئەمریکایە لە دەریای عەرەب و گەرووی هورمز. واشنتن جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوانە بۆ ڕێگریکردنە لە گەیشتنی هەر جۆرە هاوکارییەکی لۆجستی یان سەربازی کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.