Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 03:56

مەزڵووم عەبدی هێرشکردنە سەر خێزانە ئاوارە کوردەکان لە سەرێ کانیێ سەرکۆنە دەکات

Kurdistan Ahmed
100%

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی کرد کە کراونەتە سەر خێزانە ئاوارە کوردەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شاری سەرێ کانیێ (رأس العەین)، عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دەستدرێژییانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ئەنجام دراون

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند كە ئەوان بە تەواوی لەو کاردانەوە تووڕەییانەی شەقامی کوردی تێدەگەن کە دەرەنجامی ئەم هێرشانەیە، بەڵام هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کرد کە دان بەخۆیاندا بگرن و ڕێگە نەدەن پەلکێشی هیچ کردەوەیەکی نابەرپرسانە بکرێن. عەبدی جەختیشی لەسەر پێویستیی پاراستنی دامەزراوە مەدەنی و ئەمنییەکان کردەوە لەم بارودۆخە هەستیارەدا.

مەزڵووم عەبدی دووپاتی کردەوە کە ئەوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە هەماهەنگی چڕدان بۆ دڵنیابوونەوە لە پاراستنی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی کە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. هەروەها بەڵێنی دا کە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا بکرێت کە تێوەگلاون لەم هێرشانە، تاوەکو مافی هەمووان پارێزراو بێت و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە پارێزراو بێت.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ناوچەی سەرێ کانیێ و باکووری سووریا بە قۆناغێکی ئاڵۆزی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکاندا تێپەڕ دەبێت. هۆشداریش دەدرێت کە ئامانجگرتنی ئاوارە گەڕاوەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی پڕۆسەی ئاشتەوایی و دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم گەڕانەوەی ئارامی ئاوارەكان بۆ ناوچەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.