Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 00:20

هەولێر: بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی بەنزین ڕادەگەیەنێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئاگادارییەکی نوێی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە لەمەودوا هەموو شەوێک دوای کاتژمێر 12:00ی شەو، لیستی وردی دابەشکردنی بەنزین بۆ ڕۆژی دواتر لە پەیجی فەرمییان بڵاو دەکرێتەوە. ئەم هەنگاوە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی دابەشکردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی بەنزینخانەکانە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی دایە هاوڵاتیان کە کێشەی کەمیی سووتەمەنی لە "ماوەیەکی نزیکدا" چارەسەر دەکرێت و هەوڵەکان بۆ زیادکردنی پشکی پارێزگای هەولێر بەردەوامن. جەختیش کرایەوە، کە کار دەکرێت بۆ دابینکردنی بڕی پێویستی بەنزین بۆ شۆفێران، بەتایبەتی شۆفێرانی تەکسی، تاوەکو بتوانن بەبێ ئاستەنگ درێژە بە کارەکانیان بدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کراوە کە لە کاتی سەرەگرتنی بەنزیندا ئارام بن و هاوکاری تیمەکان بن، تاوەکو سووتەمەنییەکە بە شێوەیەکی "دادپەروەرانە" دابەش بکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان بەو توانایەی لەبەردەستیاندایە، هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم دۆخە ناهەموارە دەدەن تاوەکو پڕۆسەی دابەشکردن دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

چاودێرانی بازاڕ پێیان وایە کە شەفافکردنی پڕۆسەی دابەشکردن لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی لیستی شەوانە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ لای شۆفێران. ئەم بڕیارە وەک وەڵامێکی خێرا دێت بۆ ئەو قەیرانی بەنزینەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری هەولێر و دەوروبەری دروست ببوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.