Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 09:05

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاريی وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە و جەختی لە پاراستنی ئاشتی و مافەکانی کورد لە سووریا کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی کانوونی دووەم، لە شاری داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جاسم محەممەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجوومەنی ھاریکاریی وڵاتانی کەنداو کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. هاوکات هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو.

تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە تایبەت بوو بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی سووریا. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ لەو وڵاتە دەربڕی.

مەسرور بارزانی جەختیشی لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.