Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 16:05

لوفتهانزا گەشتەکانی بۆ تاران تا کۆتایی مانگی ئاداری 2026 هەڵپەسارد

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزا بە فەرمی ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان بڕیاری داوە تا 29ـی ئاداری 2026 هیچ گەشتێک "بۆ تاران و لە تارانەوە" ئەنجام نەدات. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکارە ئەمنییەکان و بەهۆی دۆخی هەستیاری ناوچەکەوە گیراوەتە بەر.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە زاری گوتەبێژەکەی لوفتهانزاوە وردەکاریی زیاتری بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی نەمسا (Austrian Airlines)، کە بەشێکە لە گرووپی لوفتهانزا، ئەویش بە لانی کەمەوە تاوەکو 16ـی شوباتی 2026 گەشتەکانی بۆ تاران ڕادەگرێت.

سەبارەت بە ڕێڕەوە ئاسمانییەکان، گرووپی لوفتهانزا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو بە تەواوی خۆیان لە بەکارهێنانی ئاسمانی ئێران و عێراق بەدوور دەگرن. بەڵام گوتەبێژی کۆمپانیاکە دواتر ڕوونی کردەوە کە بڕیارەکەیان سەبارەت بە عێراق هەموار کردووەتەوە و لە ڕۆژی سێشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2026ـەوە، "کۆریدۆرێکی ئاسمانیی دیاریکراو لە عێراق" بۆ تێپەڕبوونی فڕۆکەکانیان بەکاردەهێنن.

ئەم بڕیارانەی لوفتهانزا دوای ئەوە دێن کە ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی یەکێتیی ئەوروپا، ڕۆژی هەینی 16ـی کانوونی دووەمی 2026، هۆشداریی دایە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان. ئاژانسەکە ئامۆژگاریی کردبوون کە بەهۆی هەڕەشەکانی پەیوەست بە هێرشە ئەگەرییەکانی ئەمریکا و مەترسییەکان، لە فڕین بەسەر ئاسمانی ئێراندا خۆیان بەدوور بگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.