Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 15:37

هاتوچۆی ڕاپەڕین: بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە چوار ڕێگەی سەرەکی داخران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە شۆفێران کە بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە چوار ڕێگەی سەرەکی بەکارنەهێنن چونکە داخراون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران ڕایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا و کۆبوونەوەی بەفر و سەهۆڵبەندان، مەترسییەکی زۆر لەسەر ڕێگەکانی دەرەوەی شار دروست بووە.

هاتوچۆی ڕاپەڕین داوا لە شۆفێران دەکات بە هیچ شێوەیەک ئەم ڕێگانەی خوارەوە بەکارنەهێنن چونکە بەهۆی کەشوهەواوە گیراون:

1. ڕێگەی کێلێ.
2. ڕێگەی قەرەسرد.
3. ڕێگەی زینی وەرتێ.
4. ڕێگەی بالیسان بۆ زینەتیر.

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە تەنیا بۆ کاری زۆر پێویست ماڵەکانیان جێبهێڵن، لە کاتی شۆفێریشدا خێرایی کەم بکەنەوە و ماوەی سەلامەتیی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بپارێزن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.