Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 09:10

سبەی لە سەرجەم قوتابخانەكانی ئیدارەی گەرمیان كرایە پشوو

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان راگەیاند، بەهۆی پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما و بۆ سەلامەتی قوتابییان، بڕیاردرا سبەی سێشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بکرێت بە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان ئەمشەو دووشەممە بڵاوی كردەوە "بە پێی پێشبینییەکانی كەشناسی، پلەکانی گەرما لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەتایبەت شارەدێكانی مەیدان و شێخ تەوێل و بەشێک لە گوندەکانی سنوورەکە زۆر دادەبەزن".

بڵاویشی كردەوە "لەپێناو سەلامەتی قوتابییان و بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بڕیارمان دا سبەینێ سێشەممە رێكەوتی 20/1/2026 لە سەرجەم ناوەندەکانی پەروەردە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بکرێت بە پشوو".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.