Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

یەکێتی ئەوروپا: هەڕەشەکانی تره‌مپ بۆ سەپاندنی باجی نوێ به‌سه‌ر ئه‌وروپادا قه‌بوڵنه‌كراوه‌

کوردستان TV
100%

یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دا لە پێشهاتی مەترسیدار دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند کە باجی گومرگی بەسەر هەشت وڵاتی ئەوروپیدا دەسەپێنێت تا ئەو کاتەی دەگەنە ڕێککەوتن بۆ کڕینی گرینلاند.

قوبرس کە سەرۆکایەتی خولیی یەکێتی ئەوروپای لە ئەستۆیە، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتییەکە پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە لە برۆکسل بەرێوە دەچێت .

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدائۆرسۆلا فۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا، کە دوای هەڕەشەکەی تره‌مپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگی کە ڕەنگە بگاتە ڕێژەی 25% روونیانکردەوە : سەپاندنی باجی گومرگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دیوی ئەتڵەسی لاواز دەکات، هەروەها هەڕەشەی ئەوە دەکات کە جیهان بکەوێتە ناو خولگەیەکی مەترسیداری دابەزینەوە.

جەختیشیانکردەوە : کە ئەوروپا بە یەکگرتوویی و هەماهەنگی دەمێنێتەوە و پابەندە بە بەرگریکردن لە سەروەری خۆی.

ئەم هەڵوێستە دوای چەند ڕۆژێک هات لە گفتوگۆی بەرپرسانی دانیمارک و گرینلاند لە واشنتۆن سەبارەت بە هەوڵی تره‌مپ بۆ لکاندنی گرینلاند بەبێ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێكی سه‌ره‌تایی.  

لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا سەرۆکی ئەمه‌ریکا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنی ڕێژەی باجی گومرگی لەسەر زۆربەی هەناردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەمه‌ریکا بە ڕێژەی 15% رێككه‌وتن، بەڵام هەردوولا هەوڵ دەدەن بەخشین بۆ کەرتە زیادەکانی تریش بەدەست بهێنن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.