ئهمرۆ شهممه، کۆشکی سپی ئەندامانی کۆمیتەی ئاشتی وەک بەشێکی گرنگ لە قۆناغی دووهەمی ئاگربەست لە غەززە ئاشکرا کرد، كه چهند كهسایهتییهكی جیهانین كه ئهزموونیان له سیاسهت و دیپلۆماسیهت و حكوومڕانیدا ههبووه.
لە بەیاننامەیەکەدا کۆشی سپی وێڕای ئاماژەکردن بە پرۆژه 20 خاڵییهكهی ئاشتیی سەرکكۆماری ئەمهریکا بۆ غەززە، جەختی لە دەستپێکی قۆناغی دووهەم کردووەتەوە كه قۆناغی ئاگربهستی ههمیشهیی و چهكداماڵینی بزووتنهوهی حهماس دهبێت.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا كه ئاژانسی "ئهنادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووهتهوه، راگەیاندراوە، کۆمیتەی بەڕێوەبەردنی نیشتمانیی غەززە وەک بەشێکی گرنگ لەم قۆناغەدا دامەزراوە و جێگری وەزیری پلاندانانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین د.عەلی شەعس سەرۆکایەتی کۆمیتەکە دەکات.
کۆشکی سپی ڕاشیگەیاندووە کە شەعس لە بوارەکانی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی خزمەتگوزاری گشتی و دامودەزگاکانی مەدەنی و سەقامگیرکردنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک خزمەتەکانی پێشکەش دەکات و هاوکات بنەمای حکوومەتێک دادەمەزرێنێت.
بە پێی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی، هەرکام لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ، ستیڤ ڤیتکۆڤ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، جێراڵد کۆشنەر زاوا و ڕاوێژکاری ترەمپ ، تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ئەندامی کۆمیتەکەن.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها ڕاگەیاندراوە کە کۆمیتەیەکی نوێ لهناو کۆمیتەی جێبەجێکارری غەززە بۆ پشتیوانی لە چالاکاییەکان لە بواری بەڕێوەبەری و گەیاندنی خزمەتگوزاری دامەزراوە.
هەروەها نۆکۆلای مێلادۆنۆف کە پێشتر نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ کارەباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک نوێنەرای باڵای غەززە ئەرکی پەیوەندی نێوان کۆمیتەی ئاشتی و کۆمیەتی جێبەجێکاری غەززەی لە ئەستۆ دەبێت.
جگه لهوه کۆشکی سپی "جاسپر جێفرز"ی وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە دەستنیشان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.