ئهمڕۆ هەینی 16-1-2026، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، ڕێکكەوتنی هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ ICMPD) واژوو کرد.
ئهوهش خراوهتهڕوو: وەزیری ناوخۆی حكوومهتی ههرێم و خاتو Susanne Raab بەرپرسی ڕێکخراوی ICMPD واژووی ڕێکەوتنەکەیان کرد کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولایە لە بوارەکانی ئیدارەکردنی کۆچ، تێکەڵبوونەوە، بەرزکردنەوەی تواناکان.
شیاوی باسە ڕێکخراوی ناوبراو یەکێکە لەو دامەزراوە نێودەوڵەتانەی هاوبەش و هاوكاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و لە بواری جۆراوجۆردا لە هەرێمی کوردستان چالاکانه كاردهكات و خزمەت پێشکەش دەکات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.