Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 21:19

تۆکیۆ و واشنتۆن ڕێککەوتن لەسەر فراوانکردنی هاوکارییە سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، تۆکیۆ و واشنتۆن ڕێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی هاوبەشی کەرەستەی بەرگریی لەنێویاندا مووشەک و فراوانکردنی ئامادەیی سەربازی خۆیان لە ئاوەکانی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن، لەکاتێکدا چین فشارەکان بۆ سەر دراوسێکەی چڕتردەکاتەوە.

ئەم ڕێککەوتنە دوای کۆبوونەوەی شینجیرۆ کۆیزومی وەزیری بەرگری ژاپۆن و پیت هێگسێتی هاوتا ئەمریکییەکەی لە واشنتۆن هات کە بەڵێنیان دا هاوکارییە سه‌ربازییه‌كانی تێوانیان به‌هێزتر بكه‌ن.

پەیوەندییەکانی نێوان تۆکیۆ و پەکین بەهۆی لێدوانەکانی سانای تاکایچی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا کە ڕایگەیاندبوو ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان ڕەنگە وڵاتەکەی دەستوەردانی سەربازی بکات.

پەکین بانگه‌وازی تایوان دەکات وەک بەشێک لە خاکەکەی، ئەم بانگه‌وازه‌ش لەلایەن حکوومەتی خۆبەڕێوەبەری دوورگەکەوە ڕەتکراوەتەوە.

سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکان، پەکین هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە کۆنترۆڵەکانی هەناردەکردنی کاڵای دوو بەکارهێنانی چینی بۆ ژاپۆن توندتر دەکات، ئەمەش نیگەرانییەکانی لای تۆکیۆ به‌رزتر كرده‌وه‌.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە لە تۆکیۆ بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "وێڕای خراپبوونی دۆخی ئەمنیی بە درێژایی كیشوه‌ری ئاسیا هاوپەیمانی ژاپۆن و ئەمه‌ریکا بە جێگیری دەمێنێتەوە".

ئەوان ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی هاوبەشی مووشەکی ئاسمانی بۆ ئاسمان و مووشەکی ڕێگری سەرزەوی بۆ ئاسمان.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوه‌، هەردوو هاوپەیمانەکە ڕێککەوتوون لەسەر فراوانکردنی مەشق و ڕاهێنانی هاوبەشی پێشکەوتووتر لە شوێنە جیاوازەکان، لەنێویاندا ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن.  

بەهێزکردنی بەرگرییەکانی دەوروبەری ئەم ناوچەیە کە ناوچەکانی وەک دوورگەی ئۆکیناوا لەخۆدەگرێت، یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی ژاپۆن.

ئۆکیناوا کە زۆربەی بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە ژاپۆن لەخۆدەگرێت، وەک شوێنێکی سەرەکی ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی چین و گەرووی تایوان و نیمچە دوورگەی کۆریا ده‌بینرێت و هەردوو شاری تۆکیۆ و واشنتۆن جەخت لەسەر گرنگی ستراتیژییەکەی دەکەنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.