Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:34

هاتوچۆی هەڵەبجە و سلێمانی: ماوەی یاسایی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژ کرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، ئاگادارییەکیان ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە کردووە کە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەکڕن و ڕایانگەیاندووە گۆڕانکاری لە ماوەی یاسایی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی،لە دوو راگەیاندراوی جیاوازدا ڕایانگەیاند: ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە 14ـی ساڵی 2025ـی تایبەت بە هاوردەکردن و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری داوە بە درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ مەبەستی کارئاسانیی زیاتری هاوڵاتییان، ئەو ماوەیەی کە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دیاری کرابوو لە 60 ڕۆژەوە زیاد کراوە بۆ 90 ڕۆژ.

ئەمە بەو مانایەیە کە پێشتر هەر هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلێکی ژمارە کاتی بکڕیبایە، دەبوو لە ماوەی دوو مانگدا کارەکانی تۆمارکردنی تەواو بکات، بەڵام ئێستا سێ مانگی لەبەردەستە بۆ ئەوەی بەبێ دواکەوتن ئۆتۆمبێلەکەی تۆمار بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.