Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:45

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

کوردستان TV
100%

لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە و بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی ئەو درەوازەیە نەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: "بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و بەردەوامیی بارینی بەفر و سەختیی ڕێگاکان  و نالەباریی کەشوهەوا، داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیران دەکەینەوە ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی دەروازەکەمان نەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە دواتر هاووڵاتییان لە باشتربونی هاتوچۆو و رێگاکان ئاگادار دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.