Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:48

سبەی لە قوتابخانەكانی سۆرانیش كرایە پشووی فەرمی

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڕیاری دا، سبەی چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكرێتە پشوو بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و بارینی بەفر و دروستبوونی شەختەوە.

پەروەردەی سۆران بڵاوی كردەوە "دوای ڕاوێژ لەگەل سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامەکان و وەرگرتنی دوایین ڕاپۆرتی کەشناسی لەسەر هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیان، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنوورەکەمان، بڕیارمان دا سبەی چوارشەممە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم قوتابخانەکان".

بڵاویشی كردەوە: پشووەكە قوتابخانە حکوومی و ناحکوومییەكان و هەروەها پەیمانگەکانیش دەگرێتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ناوەندەكەكانی خوێندن لە شارۆچكەی پێنجوێنیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی ناجێگری كەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفڕی سیلیزی، سبەی چوارشەممە پشوو راگەیەنرابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.