بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕاپۆرتی ساڵانەی 2025ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا سەرەڕای ئاستەنگە داراییەکان، گەشەیەکی بەرچاو لە کەرتی گەشتیاریی پارێزگاکەدا دەردەکەوێت.
ئامارەکانی 2025:
گەشتیاران: پێشوازی لە 1,017,540 گەشتیار کراوە، کە بووەتە هۆی بوژانەوەی ئابووری ناوچەکە.
داهات: بڕی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیشتووەتە 71 ملیۆن دینار.
مۆڵەت و پۆلێن: 108 مۆڵەتی نوێ دراوە و 65 شوێنی گەشتیاری پۆلێن کراون.
پشکنین: تیمەکان 285 بەسەرکردنەوەیان ئەنجامداوە و بەهۆی پابەند نەبوون 49 ئاگادارکردنەوە دراوە و 2 هۆڵ داخراون، لە بەرامبەریشدا 16 سوپاس و پێزانین دراوە بە خاوەنکارە نموونەییەکان.
پرۆژەکان:
پڕۆژە تەواوبووەکان: نۆژەنکردنەوەی سەیرانگای چاوگ و جوانکاریی چەند شوێنێکی گەشتیاری لە بیارە.
وەبەرهێنان: کار لەسەر چەندین پڕۆژەی گەورە دەکرێت وەک (کۆمەڵگەی شاهانەی زەڵم، هۆتێلی پێنج ئەستێرە لە هەڵەبجە، کورد لاند، و شاری یاری تایگەر تاون).
پەرەپێدانی ڕێگاوبان: پێشنیازکردنی دیزاینی نوێ بۆ ڕێگای (هەڵەبجە – عەنەب) کە ڕێگەی پاسکیل و پیادەڕەوی تێدا جێگیر کراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند: ڕێکخەری سەرەکی بووە لە (11هەمین ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە) و یادی ڕۆژی هەڵەبجە، هەروەها بەشداری لە سێیەمین پێشانگای گەشتوگوزاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر کردووە.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەک (دروستکردنی تەوالێت، ڕێگاسازی و ڕوناککەرەوە) لە سەیرانگاکانی ئاوێسەر، تەپەسەوز، شەڵواندڕ و جەلیلە جێبەجێ نەکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.