Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 11:56

سەرۆک بارزانی: ڕێز لە پەنابەرانی سووری بگرن

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی نیگەرانیی خۆی لە بەرانبەر ئەو هەڵمەتە ناڕەوایانە دەردەبڕێت کە لە سۆشیاڵ میدیا و هەندێک ناوەندی تردا دژی پەنابەرانی عەرەبی سووری نیشتەجێی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم ڕەفتارانە لەگەڵ بەها و پڕەنسیپەکانی گەلی کوردستان ناگونجێن و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە كاردانەوە بەرانبەر ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری حەلەب، بەداخەوە لە هەندێک پێگەی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا و ناوەندی تردا، هەڵمەتێك لە دژی ئەو هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە دەبینرێت كە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین. ئەم جۆرە هەڵمەت و ڕەفتارانە لە جێی خۆیدا نین و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پڕەنسیپ و بەهاكانی گەلی كوردستان ناگونجێن و دژی سیاسەت و ڕوانگەی گشتیی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانن.

لە ڕاستیدا نابێ ئۆباڵی ئەنجامدانی تاوان لەلایەن خەڵكێكەوە بخرێتە ئەستۆی خەڵکانێکی دیکەوە كە هیچ پەیوەندییان بە تاوانەكەوە نەبووە. دەبێ ڕێزی ئەو پەنابەر و هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە بگیرێت كە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و لێرە دەژین و پێویستە كۆتایی بەم هەڵمەتە نابەجێیە بهێندرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە بگرن.

مسعود بارزانی

12ی كانوونی دووەمی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.