ئەمشەو یەكشەممە بوومەلەرزە لە پارێزگای بەسڕە لە خوارووی عێراق رووی دا و بووە هۆی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەی كەشناسی عێراق، بوومەلەرزەكە لە پارێزگای بەسڕە لە سنووری نێوان عێراق و ئێران روویداوە.
چەقی بوومەلەرزەكە دووری 60 كم بووە لە رۆژهەڵاتی شاری بەسڕە و هێزكەشی 4.7 بووە بە ئامێری پێوەری رێختەر.
دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزی بوومەلەرزەكە زۆر بووە و بەهۆیەوە زۆربەی هاووڵاتییانی بەسڕە هەستیان پێ كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.